٢٧ تەمووز ٢٠٢٠ - ١١:٣٧
دەرمانی ئێرانی کۆرۆنا ئەم حەوتە دێتە بازاڕ

سەرۆکی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئێران ڕایگەیاند: دەرمانی ئێرانی کۆرۆنا بە نرخی زۆر کەمتر لە هاوشێوە هاوردەییەکان،دێتە ناو بازاڕ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - موحەمەد ڕەزا شانەساز سەرۆکی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئێران وتی: بەشێک لە دەرمانەکانی کۆرۆنا کە هاوردە کرابوون، نرخیان بۆ دانراوە و بەشێکی دیکە کە لە ناخۆی ئێران بەرهەم هاتووە، نرخیان بۆ دادەنرێت.

ناوبراو درێژەی دا: نرخی دەرمانی هاوردەیی ڕمدسیویر یەک ملیۆن و سێسەد هەزار تمەن دەست دەکەوێت، بەڵام نرخی ئێرانییەکەی یەک لەسەر چواری نرخی هاوردە کراو دەبێت.

شانەساز ڕایگەیاند: دەرمانەکانی تایبەتی کۆرۆنا، دەرمانگەلێکن کە لە دەرمانخانەکان نافرۆشرێن و تەنیا لە نەخۆشخانەکان بەکار دەهێنرێن.

لە کۆتاییەکانی ئەم هەفتەیە بەرهەمی ناخۆیی ئەو دەرمانگەلە بە نرخی نزیک بە ٤٠٠ هەزار تمەن دێنە ناو بازاڕ